Fahrettin İbrahim
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی کردنەوەی بەربانگدا رایگەیاند: "ئێستا لە باشووری وڵاتماندا لە باکووری سووریا پرۆژەیەکی زۆر جدی کاری لەسەر دەکرێت. بەداخەوە لەپشتی ئەو پلانەشەوە ئەو لایەنانە هەن کە وەک دۆست خۆیان نیشان دەدەن. هەر بۆیە زۆر بەڕوون و راشکاوی دەیڵێم و ئەمەشم بە خۆیان گوتووە ئەوەی لێرە دەگوترێت ئێستا لەلایەن ئەوانەوە چاودێری دەکرێت".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "رێکخراوی تیرۆریستی کە لەو گەرەکانەی کردەوەکانیانی تێدا ئەنجام دەدەن و هێرش دەکەنە سەر مزگەوت و کڵێسا و قورئانی پیرۆز، هیچ پەیوەندییەکیان نیە بەم خاکەوە، هەروەک چۆن لە سووریا و عێراق ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەی هێرش دەکاتە سەر کلتوری ئیسلامی هەزار و ٤٠٠ ساڵ و هەمووی ڕووخاند کە داعشە هیچ پەیوەندیەکی بە ئیسلامەوە نیە".
ئەردۆغان لەبارەی پشتگیرییەکانی لە پەیەدە لە لایەن هەندێک وڵاتەوە رایگەیاند: "ئەو وەڵامانەی بە ئێمە دەگوترێت لەلایەن هەندێک دۆستەوە، ئەوەیە کە پەیەدە و یەپەگە شەڕ لەگەڵ داعشدا دەکەن، بۆیە پشتگیریان دەکەین باشە ئاوها دەڵێن ئەی رێکخراوی تیرۆریستی نوسرە وەک تیرۆریست دەناسێنن، ئەلنوسرەش دژ بە داعش شەڕ دەکات، بۆ ئەوانیش وەک دۆست قبوڵ ناکەن؟ بەڕای ئیمە تیرۆریستی باش و تیرۆریستی خراپ نین، تیرۆریستان هەموویان خراپن".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە هیچ وڵاتێکی ئەورووپادا وەک ئەوەی ئێمە نەیتوانیووە ٢٦ ناوەندی پەنابەران دروست بکات، باشە کێشەکە لە نەبوونی ماددە دایە؟ باشە پارەیان نەدۆزیەوە و نەتوانرا ئەو ناوەندانەی لەخۆگرتن دروست بکرێت. هەڵبەت ئەو کێشەیە پەیوەستە بە تەرازووی ویژدان و کەمی مەرحەمەت".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا لەبارەی پەنابەرانی سووریا داو گوتی: " ئێمە لە بوودجەی دەوڵەت ١٠ ملیار دۆلار زیاترمان خەرج کردووە بۆ ئاوارەکانی سووریا کە پەنایان بۆ تورکیا هێناوە".