Abdullah Shukur
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی ھێرشە بۆمبی و چەکدارییەکەی شاری پاریسی فەڕەنسا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و بە توندی ئیدانەی ھێرشەکەی کرد.
ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتی: " وەک وڵاتێک کە لە مانای تیرۆرر و ئەو دەرەنجامانە تێدەگەین کە لێی دەکەوێتەوە، لەو ئازارە باش تێدەگەین کە فەڕەنسا تێیدایە، سەرەخۆشی لە دۆستە فەرەنسییەکانمان دەکەین.
سەرکۆماری تورکیا لە بارەی رووداوە تیرۆریستییەکەی پاریس گوتیشی: " ئەم رووداوە بە ئازارە پیشانی ھەستیاری ئێمەی لە بارەی تیرۆریزم دا. وەک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەمیشە ئاماژەمان بەوە دا کە پێویستە لەبارەی تیرۆر رێککەوتن ھەبێت. ھاوکات لە بەرەنگاری تیرۆر ھەستیاری خۆمان پیشان دا. دەمەوێت ئەوە بە بیر بخەمەوە کە ئیتر لەبارەی تیرۆر ھاتووینەتە خاڵی کۆتایی. پێویستە ئەمە بخرێتە پێش ھەموو شتێکەوە".