Erdal Türkoğlu
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
هاتای- AA
سوپای تورکیا بە کاتیۆشا و تۆپهاوێژ سەکۆکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین بۆردومان دەکات.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا ئەو کاتیۆشایانەی لە هاتایەوە گوازرابوونەوە، رەوانەی یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور کران.
کاتیۆشا و تۆپهاوێژەکان لەسەر سەکۆکان جێگیرکران و ژمارەیەکی زۆر مووشەک و تۆپیان نا بە سەکۆی تیرۆریستانەوە لە عەفرین.
لە کاتێکدا تۆپبارانەکە جار جار ئەنجامدەدرا، دەنگی تەقینەوەی تۆپەکان لە گەڕەکەکانی هاتایەوە دەبیستران.