Aynur Ekiz
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازی كرد له میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی.
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی كه به سه‌ردانێکی كار له‌توركیایه، دوای رێوڕه‌سمی پێشوازی له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند، ئه‌ردۆغان و ئالسانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌شدارییان له خوانێكدا كرد کە لەسەر شەرەفی میری قەتەر رێکخرابوو.
له خوانهكهدا هه‌ره‌یه‌ک له وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵباریاك و وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر، عه‌لی شه‌ریف عەمادی به‌شداربوون.