Salih Bilici,1 23
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
باڵكئهسیر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند "تورکیا پێویستی بە سیستەمی بەرگریی S-400هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواوبووە، ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان. هاوشێوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، توركیا پێویستی به بونیاتنانی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی قوتابیانی قوتابخانه‌ی باڵای پیشه‌ی ئه‌فسه‌ری وشكانی له شاری باڵكئهسیر، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سوپای توركیادا ئه‌فسه‌رێتی ئه‌ركێكی هه‌ستیاره و گوتی: "ناوی سیمبولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی) ١٥ی تهمووز عومه‌ر خالیسده‌میر-ی براشمان ئه‌فسه‌ر بوو".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌مووان ره‌وا ده‌بینرێت، به‌ڵام كه بابه‌ته‌كه توركیا بوو، ده‌ستبه‌جێ رەنگەکەی ده‌گۆڕێت. گوتی: "هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه بڕیارمان دا به ئیراده‌ی خۆمان و له پێناو ئامانجه‌كانمان بوه‌ستینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌مان سیناریۆی وڵاته‌كه‌شمان دابڕێژنه‌وه كه‌وتینه ناو خه‌باتێكی سه‌خته‌وه. وه‌ك گه‌ل و وڵات هه‌رگیز له بژارده‌كه‌مان په‌شیمان نین. هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك ئه‌وه قبوڵده‌كات، توركیا كێشه‌یه‌كی نییه تا شایانی ئه‌وه‌بێت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیدا رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی و ئابوورییه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌م باره بە رواڵه‌ت قه‌یرانە ببێته‌وه".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه تورکیا پێویستی بە سیستەمی بەرگریی S-400 هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواوبووە، گوتی: "ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان. هاوشێوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، توركیا پێویستی به بونیاتنانی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی له ئه‌مریكا له سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كراونهتەوه و بڕیاره‌كانی حوكمدان كه دراون له هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا نییه. گوتی: "به هیچ لۆژیکێک ناكرێت روونبكرێته‌وه كه به‌به‌هانه‌ی دۆسیه‌یه‌كی یاسایی له ئیزمیر، توركیا به‌م جۆره رووبه‌ڕووی هه‌وڵی رووخێنه‌ر له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه ببێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه ئێمه ناچار بە په‌یوه‌ندیی تاكلایه‌نه ده‌كه‌ن، باش ده‌زانین له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به نهێنی و ئاشكرا خه‌ریكی چ جۆره چالاكییهكن. تا ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی و فره‌لایه‌ندا نه‌بووه كه به‌ڵێنی خۆمان نهبهینهسهر. دووڕووییمان به‌رانبه‌ر هیچ كه‌س ئه‌نجامنه‌داوه به‌ڵام هه‌مووی به‌رانبه‌رمان كراوه".
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانیش به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "بەرزبوونەوە و دابەزینی به‌های دراوه‌كان هەڵمەتێکە بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی به ده‌ستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و چه‌ته ناپاكانه‌ی له نێو (وڵاته‌كه‌مان)دان ئه‌نجامی بده‌ن ده‌یانه‌وێت بەكردنه گوللـه‌ی به‌های دراوه‌كان و به چه‌كی ئابووری ئه‌نجامی بده‌ن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هاوشێوەی باب و باپیرانیان تیرۆریستان رەوانەی دۆزەخ دەکەن.