Mustafa Hatipoğlu
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ئیستانبوڵ – AA
لە میانی بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ دەنگی دا.
سەرکۆمار ئەردۆغان و خاتوو ئەمینەی هاوسەری بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەکە لە کۆشکی کسڵکی-یەوە بەڕێکەوتن و کاتژمێر ١٢:٠٥ گەیشتنە قوتابخانەی سەرەتایی ساففەت چەبی لە ئوسکودار لە ئیستانبوڵ.
هاووڵاتییان لە حەوشەی قوتابخانەکە خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەردۆغان دەربڕی و لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی ئوسکودار، حیلمی تورکمەن و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عوسمان نوری کاباکتەپەوە پێشوازی لە ئەردۆغان کرا.
ئەردۆغان و خاتوو ئەمینەی هاوسەری لە بەردەم ئەو پۆلە چوونە ریزەوە کە سندوقی ژمارە ٣٢٧٩ی لێ بوو. ئەردۆغان تۆقەی لەگەڵ کارمەندانی سەر سندوقەکە کرد و دوای ئەنجامدانی کاری پێویست، چوونە نێو کابینەکەکان و دەنگیان دا و دواتر دەنگەکانیان خستە ناو سندوقەوە.
لەو سندوقەی ئەردۆغان دەنگەکەی خستە ناویەوە، ٣٨٠ دەنگدەر دەنگەکانیان دەخەنە ناو ئەوێ.
لەنێو لیستی دەنگدەرانی سندوقەکەدا، ئەردۆغان لە ریزی ١٧٥ و خاتوو ئەمینە لە ریزی ١٧٤ەمیندایە.
بەیانیی ئەمڕۆ بیلال-ی کوڕی سەرکۆمار و خاتوو رەییانی هاوسەری لە هەمان قوتابخانە دەنگیان دا.