Mustafa Kurt
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ئانتالیا – AA
لە میانی بەشداریکردن لە پرۆسەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە ئانتاڵیا دەنگی دا.
چاوشئۆغڵو و خاتوو هولیای هاوسەری بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا، چوونە قوتابخانەی ئایشەن جەنگیز ئورفاڵیئۆغڵو لە ناوچەی ئاڵانیا.
دوای ئەوەی دەنگی خۆی خستە نێو سندوقی ژمارە ٢٣٣٣، چاوشئۆغڵو بە میدیاکارانی راگەیاند: "هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ تەواوی جیهان دەریخست کە دیموکراسی لە تورکیا تا چ رادەیەک پێشکەوتوو و پێگەیشتووە، دەرکەوت گەلی تورک شەیدای دیموکراسییە و بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لە پرۆسەکە دەکات".
چاوشئۆغڵو سوپاسی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیای کرد کە لە دەرەوە دەژین و گوتی: "بەجۆشوخرۆش و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆرەوە بەشداری لە دەنگداندا دەکەن".
چاوشئۆغڵو بیری خستەوە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ رۆژی سەربەخۆیی ئازەربایجان و سبەیش ساڵوەگەڕی فەتحکردنی ئیستانبوڵە و گوتی: "بۆیە ئەم دوو رۆژە بۆ ئێمە واتا گەلی تورک و وڵاتانی تورک دوو رۆژی گرنگن".