Zafer Fatih Beyaz
28 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و دوایین پێشهاتەکانی رووسیا و سوودان کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، لە میانی پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی درێژکردنەوەی میکانیزمی هاوکاریی ئەودیو سنوور لە سووریا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کرد.
ئەردۆغان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە گرنگی بە بەردەوامی دەستپێشخەریی دانەوێڵەی دەریای رەش دەدەن و باسی لەوە کردووە کە لە ئەگەری رێککەوتن ئەوە ئامادەن بە شاندێکی نێوان دامەزراوەکان بەشداری لەو گرووپی کارە بکەن لە لەسەر بابەتی هێڵی بۆری ئامۆنیا پێکدێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان، راشیگەیاند وەکو وڵاتێک کە دەتوانێت لەگەڵ هەردوو لایەنی ململانێکانی سوودان دیالۆگ درووستبکات ئەوە ئامادەن هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی سوودان و میوانداری دانوستانەکانی ئاشتی نێوان لایەنەکانی ئەو وڵاتە بکەن.