Mümin Altaş
04 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان و سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەوان سوورن لەسەر هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا.
هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکان ڕاشیگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق ئەنجام دا.
لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەوڵەکان بە ئاراستەی بەهێزکردنی و هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەردوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لێ کردوون.