Yusuf Aydın Deniz,Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەندی کو‌لتووریی کۆنگرەی مییللەت لە بێشتەپەی ئەنقەرە پرۆگرامی ستراتیجییەتی ریفۆرمی دادگاکانی ئاشکرا کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ستراتیجییەتی ریفۆرمی دادوەریی دوو بنەما، نۆ ئامانج، ٢٦٥ چالاکی لەخۆ دەگرێت. بەم بەڵگەیەوە دەریدەخەین کە بەهێزکردنی ئازادی رادەربڕین و بەرەوپێشبردنی یەکێکە لە کارەکانمان. به‌ڵگه‌ی چاكسازی دادگا متمانه‌ی هاووڵاتییانمان به سیستمه‌كه زیاد ده‌كات و هاوكار ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر''.
لەبارەی بەشێکی دیکەی چاکسازییەکانەوە سه‌ركۆماری توركیا گوتی: ''ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌ن، دووگیان و منداڵانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێ تاوان كه توندوتیژی لەخۆناگرێت سزا دراون، سزاكانیان له رێگه‌ی ناوه‌ندی چاودێری ئه‌لیكترۆنییه‌وه له ماڵه‌وه زیندانی ده‌كرێن''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئازادی رادەربڕینەوە گوتی: ''ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بڕیاره‌كان له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین دوای قۆناغی پێداچوونه‌وه له لایه‌ن دادگای باڵاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئامانجمان ئه‌وه‌یه له قۆناغی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر مافی دادگایكردنی دادپه‌روه‌رانه بپارێزین. یاسایەک رێکدەخرێتەوە تایبەت بە سایتی ئینتەرنێتی کە ئەو بەشەی سنووردارکراوە یان رێگری لێکراوە، ئازاد دەکرێتەوە، نەوەک هەمووی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی یەکێتیی ئەورووپاشەوە گوتی: ''هه‌رچه‌نده پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بن كه پێمان دراوه، به‌و به‌ڵگه ریفۆرمه په‌یوه‌ست بوونمان به قۆناغی ئه‌ندامێتیی ته‌واوی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌سه‌لمێنین''.