Tevfik Durul,Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
جیددە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە مالیزیا و پاکستان لەسەر ئاستی زۆر گرنگ هاوبەشی تورکیان و گوتی: ''هاریکاریەکانمان زیاتر دەکەین وەک وڵاتانی ئابووری گەورە و دیموکراسیی جیهانی ئیسلامی و توانا هاوبەشەکانیشمان بە شێوەیەکی باشتر بەکاردەهێنین".
مەولود چاوشئۆغڵو بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا-مالیزیا-پاکستان کە لە شاری جیددەی سعوودیە بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆنگرە ئەنجامدرا و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی شا مەحمود قوڕەیش و هاوتا مالیزیەکەی داتۆ سەیفوددین عەبدوڵڵا بەشداربوون.
دوای كۆبوونهوهكه، وهزیری دهرهوهی توركیا له ههژماری خۆی له تویتهر رایگهیاند ''مالیزیا و پاكستان ههر یهكێكیان هاوبهشێكی زۆر گرنگن بۆ توركیا. وهك وڵاتانی دیموكراسیی و ئابووریی گهورهی جیهانی ئیسلامی هاریکاریەکانمان زیاد دەکەین و توانا هاوبەشەکانمان بە شێوەیەکی باشتر بەکاردەهێنین''.
له لایهكی دیكهوه، مەولود چاوشئۆغڵو دوای كۆبوونهوه سێقۆڵییهكه لهگهڵ قوڕهیشی دووباره كۆبوونهوهی دووقۆڵی ئهنجامدا.