Selma Kasap
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "گوتمان دەتوانین پاتریۆتەکانیش بکڕین. لە کاتی کڕینی ئەمەدا، پێشنیاری ئەوەی S-٤٠٠ەکان بەتەواوەتی ھەڵبگیرێن، وەک دەستکارییکردنی مافەکانی سەروەرییمان دەبینین".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "سوودی ھەیە کە گوزارشت لەوەبکەین، ناوەندەکانی دژی ترەمپ، لە ھەوڵی چڕدان بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانمان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەیF-٣٥ گوتی: "ئەرکدارکردنمان ئەنجامداوە، ھیوادارم لە کۆتایی کارەکاندا، ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستدەھێنین. ترەمپ-م لە رووی بۆچوونەکانییەوە بەشێوەیەکی ئەرێنی و بنیاتنەر بینی".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "(پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکادا) رێگای درووستی تێپەڕاندنی جیاوازیییەکان لە بۆچوونەکاندا، دیالۆگە لەسەر بنەمای زانیاریی درووست. لەوبارەیەوە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارەکانمان".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند "لەبارەی کردەوەکانی فەتۆوە، پەڕتووکێکی پڕ وردەکارییمان دایە سەرجەم سیناتۆرەکان. لەگەڵ گەڕانەوەماندا سەرجەمیان وەک کۆمەڵەیەک دەنێرین".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا ئاشکرایشکرد: "ترەمپ لە ھەوڵێکی راستەقینەدایە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەتەوەیییەکان و رێزگرتنی بەرامبەر".
سەرکۆماری تورکیا دەلێت دەمەوێ ئەمریکا و رووسیاش ببن بە دۆستی من. ھەوڵەکانی ئێمە لەمبارەیەوەیە.
سەرکۆماری تورکیا لە بارەی گەڕاندنەوەی نامەکەی ترەمپ رایگەیاند "کاردانەوەیان نەبوو. بە دڵنیاییەوە دەبێت ھەواڵێک بدرێتە کلچدارئۆغڵو بەوەی کە 'نامەکە گەڕێنراوەتەوە' ".
ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی سیناتۆری ئەمریکی، لیندسی گراھام لە بەرامبەر تورکیا: "من ئەوەی پێویست بوو پێم گوت. ئەمڕۆ وانەی خۆی وەرگرت".
ئەردۆغان لەبارەی ناوچەی ئارام گوتیشی: "ھەڵوێستی وڵاتانی ناتۆ دەبینین. ئەگەر ھەڵوێستێکی ئەرێنی وەرگرین، لە قۆناغی یەکەمدا ھەنگاوێک لەمەڕ رێڕەوی ئاشتی لە باکوور دەھاوێژین".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆتاییدا ئاماژەبەوشیکرد: "بەتایبەت لەبارەی پرسی ئەرمەنییەکان و رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ەوە، بە بەڕێز ترەمپ و بەو سیناتۆرانەش کە لە کۆشکی سپی لەگەڵیان کۆبووینەوە، زانیاریی پڕ وردەکارییمان دانێ و ئەوەمان بۆ روونکردنەوە کە بەسیاسییکردنی رووداوە مێژووییەکان ھەڵەیەکی گەورەیە".