1 23
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شارۆچكه‌ی بهیتوششهبابی سەربە پارێزگای شرنەخ، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه دانرابوو، دوو گوندپارێز گیانیان لەدەستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، لای پردی سۆغوكپنار بۆمبێكی ده‌ستکرد ته‌قیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه دانرابوویەوە.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا سێ گوندپارێز برینداربوون و دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی بهیتوششهباب دوو له گوندپارێزهكان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وی دیكه‌یان دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به هێلیكۆپته‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شرنەخ.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه.