Yılmaz Kazandıoğlu,Hikmet Temeş,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
هه‌كاری – AA
هاووڵاتییان له هه‌كاری دڵخۆشن به‌وه‌ی شه‌وانی ره‌مه‌زان له ئاسووده‌یی و ئارامیدا به‌سه‌رده‌به‌ن.
دوای خوانی به‌ربانگ هاووڵاتییان روو ده‌كه‌نه بازاڕ و تاكو خوانی پارشێو كاتێكی خۆش له پارك و باخچه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و منداڵانیش به دڵی خۆیان له پاركه‌كان یاری ده‌كه‌ن.
هاووڵاتی موراد تاش رایگه‌یاند كه له مانگی ره‌مه‌زاندا خه‌ڵك به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه و گوتی: "خوا یار بێت ئارامی و ئاسووده‌یی شاره‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
مه‌ده‌نی توران-یش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وانی ره‌مه‌زان كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن و تاكو نیوه‌شه‌و له شه‌قام و كۆڵانه‌كان كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن.