Orhan Onur Gemici
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
قۆناغی سێیه‌می پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی قۆناغبه‌ند له توركیا، به ره‌چاوكردنی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی دیاریكراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كاتژمێر ٠٥:٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و گشتاندنه‌ی کە وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه بۆ قۆناغی سێیه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و رێوشوێنانهیش خراونه‌ته روو كه هه‌ڵگیراون.
به‌م پێیه سنورداركردنی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان له كاتژمێر ٢٢:٠٠ تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ له رۆژانی دووشه‌ممه تا شه‌ممه به جۆرێك كه ته‌واوی رۆژی یه‌كشه‌ممه بگرێته‌وه كۆتایی هات.
ته‌واوی شوێنكاره‌كان به‌پێی ئه‌وه‌ی مۆڵهكاتی كاتی كاركردنیان پێ دراوه ده‌توانن له كاته‌كانی ده‌سپێكی كاردا، ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن و له كاتی كۆتایی كاریشدا ده‌ست له كار هه‌ڵبگرن.
كۆتایی به سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی سه‌رنشینان هێندرا له هۆکارە گشتییه‌كانی هاتوچۆدا له‌ناو شار و له‌نێوان شاره‌كاندا.
ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمه‌كانی وه‌ك خەتەنەكردن، نیشانه‌كردن و خه‌نه‌به‌دان رێگه‌پێدراون.