ئه‌ردۆغان: "سێ له‌سه‌ر چواری ناوچه‌ی عه‌فرینمان كۆنترۆڵكردووه"
- سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "توركیا بابه‌تی عه‌فرینی تا راده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر كردووه. سێ له‌سه‌ر چواری عه‌فرینمان كۆنترۆڵ کردووە".
Ankara
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند کە توركیا سێ له‌سه‌ر چواری ناوچەی عه‌فرینیان كۆنترۆڵ کردووە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئه‌رزه‌ڕۆمی پارته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "توركیا بابه‌تی عه‌فرینی تا راده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر كردووه. سێ له‌سه‌ر چواری عه‌فرینمان كۆنترۆڵ کردووە".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئه‌و بێئه‌وه‌ی یه‌ك قوروش وه‌ربگرێت چه‌ندین جۆره چه‌ك ده‌داته رێكخراوی تیرۆریستی. پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر و دوو هه‌زار بارهه‌ڵگری دیكه به فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌كی بۆ ره‌وانه كردن. ئایا رێكخراوی تیرۆریستی پاره‌ی دا له به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌كانه‌دا؟ ئێمه پێمانگوتن 'به پاره چه‌كمان پێ بدەن'، گوتیان 'كۆنگرێس رێگه نادا'. هه‌ی بێویژدانینه. به پاره‌ی خۆمان پێمان نافرۆشن، به‌ڵام بێبه‌رامبه‌ر ده‌یده‌نه رێكخراوی تیرۆریستی. دواتر ده‌ڵێن 'ئێمه له‌گه‌ڵ تیرۆر نیین'. چۆن له‌گه‌ڵی نیین؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ت له چی؟ ئه‌مانه چۆن روون ده‌كه‌یه‌وه؟"
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دژی تیرۆر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كاربكات، پێویسته به ده‌ركردنی تیرۆریستانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستپێبكات. ئێمه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و تیرۆریستانه له‌و شوێنانه‌ی داگیریانكردووه ده‌رده‌كه‌یه‌ن".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه لە ئێستادا لەلایەک خاڵە چاودێرییەکانمان لە ئیدلب فراوانتر دەکەین و لەلایەکی دیکەوه بەرەو منبج هەنگاو دەنێین و، گوتی: "ئێستا چاویان بڕیوه‌ته ٧٨٠ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه. ده‌شزانین كێ چاوی تێبڕیووه. په‌كه‌كه چاوی تێبڕیووه، به پێی خۆی زه‌وی جیاكردووەته‌وه، دواتر به‌ترسه‌وه گوتیان 'ئێمه په‌یوه‌ندییمان به‌وێوه نییه'. هه‌ی بێویژدانینه، پلان و به‌رنامه‌ی هه‌مووتان له‌به‌رده‌ستماندایه. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رده‌خه‌ین. وه‌ك چۆن ئه‌وانه‌ی فه‌تۆمان ده‌رخست".