Zuhal Demirci
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی توركیا كاردانەوەی دژبە بڵاوكردنەوەی نووسینێكی سەركردەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، جەمیل بایك لە لایەن رۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە نیشاندا و رایگەیاند، "یەكێك لە سەركردەكانی پەكەكە كە دەیان هەزار كەسی بێتاوانی بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتووە و ناوی لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی چەندین وڵاتدایە بە ئەمریكاشەوە، ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی بەكارهێناوە و بەئاشكرا پڕوپاگەندەی كردووە".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبارەی بڵاوبوونەوەی نووسینێكی جەمیل بایك لە واشنتۆن پۆست، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، یەكێك لە سەركردەكانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە كە دەیان هەزار كەسی بێتاوانی بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتووە و ناوی لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی چەندین وڵاتدایە بە ئەمریكاشەوە، ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی بەكارهێناوە و بەئاشكرا پڕوپاگەندەی كردووە.
راگەیەنراوەكە هەروەها جەختیكردووەتەوە، بەم نووسینەی بڵاوكراوەتەوە، بنەماكانی "رێگریكردن لە هاندانی تیرۆریزم" بەتوندی پێشێلكراوە و لە دەقەكەیدا هاتووە، "پێویستە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا جیاوازی لە نێوان رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا نەكرێت. ئەم هەڵوێستە كە بووەتە كەرەستەیەك بۆ پڕۆپاگەندەی پەكەكە، لەگەڵ هەڵوێستەكانی دژبە داعش و ئەلقاعیدەدا یەكناگرێتەوە و نموونەیەكی نوێی دووڕووییە".