Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "پێویسته سه‌رله‌نوێ پشتیوانی كردن له یه‌كتری، پابه‌ندیی و متمانه له‌نێوان هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كاندا زیندوو بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش داعش له‌ناو ده‌بات ( كه له هه‌مان كاتدا به ISIS یان ISIL ناسراوه)، ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ش ناهێڵێت كه سووریا و عێراقی پارچه پارچه كردووه، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له كۆچی نایاسایی ناوچه‌یی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته سه‌رله‌نوێ پشتیوانی كردن له یه‌كتری، پابه‌ندیی و متمانه له‌نێوان هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كاندا زیندوو بكرێته‌وه و، گوتی: "ئه‌مه داعش له‌ناو ده‌بات ( كه له هه‌مان كاتدا به ISIS یان ISIL ناسراوه)، ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ش ناهێڵێت كه سووریا و عێراقی پارچه پارچه كردووه، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له كۆچی نایاسایی ناوچه‌یی".
چاوش‌ئۆغڵو، له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا، وتارێکی له‌ژێر ناوی "توركیا، شایه‌نی باشتره له ئه‌مریكا" باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-توركیای كرد.
له وتارەكهیدا چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵێت: "وه‌ك سه‌ره‌تا پێویسته سه‌رله‌نوێ پشتیوانی كردن له یه‌كتری، پابه‌ندیی و متمانه له‌نێوان هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كاندا زیندوو بكرێته‌وه، ئه‌مه داعش له‌ناو ده‌بات ( كه له هه‌مان كاتدا به ISIS یان ISIL ناسراوه)، ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ش ناهێڵێت كه سووریا و عێراقی پارچه پارچه كردووه، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له كۆچی نایاسایی ناوچه‌یی. ئه‌گه‌ر جدییه‌تی گوته‌كانمان له‌باره‌ی پێویستی تێنه‌په‌ڕاندنی سنووره دیاری كراوه‌كان به دوژمنانمان نیشان بده‌ین، ئه‌وکات ئه‌مه گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو لە وتارەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆنالد تره‌مپ، كه له 20ی كانوونی دووه‌مدا، پاش سوێندخواردن ده‌ستبه‌كارده‌بێت، دۆستان و هاوپه‌یمانانی له تامه‌زرۆیی ئه‌وه‌دا خستووه‌ته چاوه‌ڕوانییه‌وه كه ئایا ئه‌مریكا چۆن پێگه‌ی خۆی دیاری ده‌كات له پرسە جیهانییه‌كاندا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بژارده‌یه‌كی باشه ئه‌مریكا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كاندا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ توركیا بێت، كه ده‌وڵه‌تێكه سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ترسییه‌كان له‌به‌ری پێشه‌وه‌یه، چونكه به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به قۆناغێكی زۆر بارگرژاویدا تێپه‌ڕیوه.