Safvan Allahverdi
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
باڵیۆزی توركیا لە ئەمریکا، سەردار كڵچ كاردانەوەی دژبە بڵاوكردنەوەی نووسینێكی سەركردەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، جەمیل بایك نیشاندا كە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست.
سەردار كڵچ لەوبارەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
باڵیۆزی توركیا لە ئەمریکا، سەردار كڵچ لە روونكردنەوەكەیدا جەختیكردووەتەوە کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 40 هەزار كەس لە توركیا و لە لایەن وڵاتانی توركیا، ئەمریكا و ناتۆ و یەكێتیی ئەورووپاوە بە رێكخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە و نووسیویەتی، "رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە كردنەوەی لاپەڕەیەكی خۆی بۆ سەركردەیەكی بەخوێن تینووی پەكەكە بێ گوێدانە ئەم راستییانە، پیشەی رۆژنامەگەریی خۆی ناشیرین كردووە".
سەردار كڵچ بڵاوكردنهوهی گوتاری سەركردەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، جەمیل بایك له رۆژنامهكهدا به سووكایهتیکردن به گهلی تورك و دهیان ههزار پیاو، ژن و منداڵی بێ تاوان كه قوربانیی دهستی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكەن له قهڵهمدا و گوتی: "دهبێت دادگای باڵای ئهمریكا تهنانهت پشتیوانی لهو چالاكییانهی رێكخراوهكه كه توندوتیژیشی تیادا نییه وهك پێشێلكردنی یاساكانی دژه تیرۆری ئهمریكا ببینێت و لهبهرچاوی بگرێت".