Muhammed Ali Toruntay
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک رایگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بڕیارمان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م راگهیهندراوهیه".
عومەر چەلیک لە کاتی بەردەوام بوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری پارتەکەی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و تیایدا باسی لە راگه‌یه‌ندراوەکەی ژماره‌یه‌ك ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین کرد.
چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە راگەیهندراوانە بەهیچ شێوەیەک خزمەت بە تورکیا ناکەن و رایگەیاند: "ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بڕیارمان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م راگهیهندراوهیه. دەزانین راگه‌یه‌ندراوەکەی چەند ئهدمیراڵێکی خانه‌نشینی تورکیا خزمەتی بە چی کردووە، ئەوەش دەزانین کە تەنها خزمەتی بە کۆماری تورکیا، دیموکراسی و سیاسەتی مەدەنی نەکردووە".
هه‌روه‌ها وەڵامی ئەو رەخنانەشی دایەوە کە لە کاردانەوەکانی دژ بە راگەیه‌ندراوەکە دەگیرێن و رایگه‌یاند: "ئەوانەی کە دەڵێن لە بەرامبەر وەها راگەیەندراوێکدا 'چ پێویست بەو کاردانەوە گەورەیە دەکات؟' لە راستیدا خۆیان دەبنە بەشێک لە هەوڵەکانی ژەهراوی کردنی کەشی دیموکراسی و درێژەدان بە نەریتەکانی رابردوو".
گوته‌بێژی ئاك پارتی دەربارەی هەڵوێستی ئەو ئەدمیراڵانە باسی لەوەکرد کە پێویست بوو به‌و خزمه‌تانه‌ی كه كردوویانه یادبكرێنهوه، نه‌ك به هه‌ڵوێستێكی له‌وشێوه‌یه یادبکرێنەوە كه ناوبانگی خۆیانی پێ لهناوببەن.
عومه‌ر چه‌لیك ئاماژەی بەوەشدا کە لەژێر ئازادی بیروڕادا هەوڵدەدرێت رەوایەتی بەم جۆرە راگەیەندراوانە بدرێت و رایگەیاند:"بێده‌نگ بووینایه ناوی یاداشت ده‌بوو، كه بێده‌نگ نابین، به گوتنی 'ئازادی گوزارشتكردن' هه‌وڵی ره‌وایه‌تی پێدانی ده‌ده‌ن".
گوتیشی: "لە بەرامبەر تەفرەی سیاسەت و رۆژنامەنووسی پیلانگێڕیداین. من ئەمە بە خراپەکارییەکی رێکخراوەیی ناودەبەم".