Mustafa Hatipoğlu,Halil Demir
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا له پێنج ناوچه‌ی ئیستانبوڵ، هه‌شت تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی له ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی ئه‌و سێ تیرۆریسته كۆڵدرایهوه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی یڵدرم-٧ له سێی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ له ناوچه‌ی لیجه له دیاربه‌كر له چالاكی خران، ده‌ركه‌وت نۆ "هاوكار"ی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یوه‌ندییان به ژماره‌یه‌كی زۆری هێرش و كرده‌وه هه‌بووه له ئیستانبوڵ.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ناونیشان له پێنج ناوچه‌ی شاره‌كه، هه‌شت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
له كاتی گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانهكانیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی، ئامێری دیجیتاڵی و چه‌ند فیشه‌كێك و تفهنگێكیش دۆزرانه‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایش به‌رده‌وامه.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره راكردووهكه.