Halil Demir,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له 16 ناوچه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی ئیستانبوڵ، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن كرا بۆ ده‌ستگیركردنی 58 گومان‌لێكراو، كه عوسمان حیلمی ئۆزدیل ناسراو به ئیمامی ئه‌منیی رێكخراوی تیرۆریستی (فه‌تۆ) كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی كۆزانڵی عومه‌ره ،له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای رێكخراوه‌كه له‌نێویاندا بوون.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی قاچاخچێتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، كه پێكهاتبوون له 100 كه‌س له 16 ناوچه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی ئیستانبوڵ، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 58 گومانلێكراوه‌ی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
له‌نێو ئه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه عوسمان حیلمی ئۆزدیل ناسراو به ئیمامی ئه‌منیی رێكخراوی تیرۆریستی (فه‌تۆ) كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی كۆزانڵی عومه‌ره بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئیمامی رێكخراوه‌كه له ئاسایشی ئیستانبوڵ، نۆ به‌رپرسی باڵای رێكخراوه‌كه، 17 کەسی پێشەنگی ئەو رێکخراوە و 30 ئه‌ندامی دیكه‌ی سەربە ریكخراوه‌كه، كه پێكهاتوون له كارمه‌ندی ئاسایش، به‌رپرسی به‌دواداچوون، ئه‌فسه‌ر، كاسپكار، مامۆستا، ئه‌ندازیار و ژمێریار.