Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
تاران - AA
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا كێشه هه‌رێمییه‌كان له رۆژه‌ڤماندایه. به‌تایبه‌تی كێشه‌ی عێراق له‌به‌رده‌مماندایه كه له ئێستادا بووه‌ته رۆژه‌ڤ و له‌سه‌ر شێوه‌ی میكانیزمی سێقۆلی كارمان له‌سه‌ر كردووه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''ئیدارەی ھەرێمی باکووری عێراق ریفراندۆمی چی دەکات؟ جگە لە ئیسرائیل ھیچ وڵاتێکی دیکە دانیان پێدا نانێت. ئەو بڕیارەی لە رێگەی دانیشتن لەگەڵ مۆساد دراوە، ناکرێت شەرعییەتی ھەبێت، نامەشروعە''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "باوه‌ڕم وایه هه‌نگاونانی حكوومه‌تی باكووری عێراق به دانانی كه‌سێكی دیاریكراو له لایه‌كی و كه‌سێكی دیكه له لاكه‌ی تری، رووبه‌ڕووی ته‌نیایی ده‌كاته‌وه. ئێمه وه‌ك ئێران و توركیا له‌وباره‌وه پێداگرییهكانمان ئاشكرایه. موخاتهبمان له عێراق، حكوومه‌تی ناوه‌نده و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م ریفراندۆمه به ناشه‌رعی داده‌نێین".