توركيا

"له‌ هیچ شوێنێكی قوتابخانه‌كان رێگه‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناده‌ین"

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ ده‌ڵێت توركیا چ كاری هه‌یه‌ له‌ودیوی سنوور؟ ئه‌وا ئه‌وانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌حه‌تن به‌ یه‌كێتی و یه‌كبوونى ئێمه‌ و دڵنیایی روانینى ئێمه‌ بۆ داهاتوو".

Güç Gönel, Sefa Mutlu  | 23.03.2018 - نوێکردنەوە : 25.03.2018
"له‌ هیچ شوێنێكی قوتابخانه‌كان رێگه‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناده‌ین"

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەر کەس و لایەنێک کە دەڵێت تورکیا چ کاری ھەیە لەودیوی سنوور؟ ئەوا ئەوانە لە بنەڕەتدا ناڕەحەتن بە یەکێتی و یەکبوونی ئێمە و دڵنیایی روانینی ئێمە بۆ داھاتوو".

لەمیانەی بەشداریکردنی لە ٦ـەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی بەیئۆغڵوی ئاک پارتیدا، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو ھزرەی بەرگەی یاد کردنەوەی شەھیدەکانمان لە زانکۆ ناگرێت، ئەوا لە گەلی ئێمە نییە. باس لەوە دەکرێ کە ئەوە زانکۆیەکی نموونەیە، باشە بەڵام ئەگەر ئەم قوتابییە تیرۆریستانە لەو شوێنە بن ئەوا دەبێتە پەڵەیەکی رەش بۆ ئەو زانکۆیە. ئێستا ئێمە لەبارەی ئەوانەوە رێکاری پێویست دەگرینەبەر".

گوتیشی: "با ئەوە بزانرێت کە بەدڵنیاییەوە لە کۆریدۆر، حانووت و باخچەکانی قوتابخانەدا رێگە نادەین بە بڵاوبوونەوەی تیرۆر".

ئەردۆغان سەبارەت بە ھەڵوێستەکانی جەھەپە رایگەیاند: "سەرۆکی گشتیی و بەڕێوەبەرانی جەھەپە ئەوەندە درۆ دەکەن، بوختان دەکەن و ھەڵە دەڵێن کە ئێمە ئیدی وازمان لە بەدواداچوونیانھێناوە. ھەر ئەوانە نەبوون دەیانوت راست نییە بچنە عەفرینەوە؟ ھەر ئەوانە نەبوون دەیانوت ھەڵەیە چوونە عەفرینەوە، بەڵام کاتێ سەرکەوتنی عەفرین راگەیەندرا ئەمجارە بێ شەرمانە دەستیانکرد بە پیرۆزکردنی سەرکەوتنی عەفرین. ئەگەر بوێری پیرۆز رای مەگرە. چونکە ئەو کات ئەم گەلە زلـلەی عوسمانی بە جیاوازتر لەوانە دەدات".

ئەردۆغان گوتیشی: "تا ئێستا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە عەفرین و شنگال ناچلاک کراون سێ ھەزار و ٧٣٢ کەسە".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın