Cankut Taşdan
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌دا به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی، چوار تیرۆریستیی په‌كه‌كه له پارێزگاكانی ماردین و بینگۆل له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كاندا، چوار تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چالاكی خراون، له‌وانه‌ش له گونده‌واری ئۆمه‌ریانی شارۆچكه‌ی ماردین-نسێبین دوو تیرۆریستیی په‌كه‌كه و له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ئاداكلی بینگۆل، دوو تیرۆریستیی دیكه‌ی په‌كه‌كه له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.