Salih Bilici,Abdullah Shukur
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ناڵێم تورکیا سیستەمی بەرگریی S-400 دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە ئەو کارەمان تەواو کردووە".
سهركۆماری توركیا و سهرۆكی گشتی ئاك پارتی، رهجهب تهیب ئهردۆغان له كۆبوونهوهی گرووپی پارتهكهی له ناوهندی گشتی ئاك پارتی گوتارێكی پێشكهش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەى فڕۆکەی جۆری F-35 گوتى: "تورکیا تەنھا کڕیاری فڕۆکەی جۆری F-35 نییە، لەھەمان کاتدا ھاوبەشی بەرھەمھێنانییەتی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی بەرگریی S-400 رایگەیاند: "لەگەڵ ھەرزانی نرخەکەی و بەڵێنی بوون بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی، رێککەوتنەکەمان واژوو کرد. ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی کەمدا دەگات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ههر لەبارەی پڕۆژەی F-35 گوتی: "لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ کۆتایی ئەم مانگە لە ژاپۆن دەبین و لەوێ کۆدەبینەوە. ئینشائەڵڵا ئەم پرسانە لەوێ رووبەڕوو باس دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو رێڕەوە تیرۆرەی کە دەیانەوێت بە درێژایی سنوورەکانمان لە سووریا دروستی بکەن، ھەروەک چۆن لە ھێڵی جەرابلوس-عەفرین و گۆڕەپانی باکووری عێراق شکاندمان، بەهەمان شێوە لە رۆژھەڵاتی فوڕات پارچە پارچەی دەکەین".
ئەردۆغان لهبارهی هێرشی ئابووری بۆ سهر توركیا گوتی: "ئەوانەی وادەزانن تورکیا لە بەردەم تەڵەی ئابووری (ھێرشی ئابووری) بە چۆک دادەنێن، ئەو گەلەیان ھیچ نەناسیوە. ئێمە ئەو گەلەین کە سڵمان نەکردووەتەوە لەوەی گیان و سامانمان لە رێگەی سەربەخۆیی داناوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "رێگە نادەین ھیچ ھەنگاوێک بنرێت کە تیایدا ماف و بەرژەوەندی تورکیا و تورکەکانی قوبرس لە دەریای سپی رۆژھەڵات لەبەرچاو نەگیرابێت. لەمبارەیەوە گشت بژاردەکان لەسەر مێزن (لەژێر دەستن)".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە بەرامبەرمان ھاوپەیمانێکی جیھانی و چەتەیەکی ناوخۆیی بوونی ھەیە کە دەزانن بێ رووخاندنی ئاک پارتی و من ناتوانن پیلانەکانی خۆیان لە دژی تورکیا جێبەجێ بکەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لهمبارهیهوه زیاتر گوتیشی: "دەزانن تاکە ئامانجی ئەمانە لە تورکیادا چییە؟ دەڵێن 'ئێمە چۆن بتوانین ئاک پارتی لە دەسەڵات لابدەین؟' کێشەیان ئەمەیە، بەڵام ناتوانن لایبدەن. ھێزیان بۆ ئەمە نییە".
ئەردۆغان لهبارهی ههڵبژاردنهكان گوتی: "ئێمە لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە نەماندۆڕاندووە، لە ھەردوو شوێنەکە ئێمە سەرکەوتوو بووین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بۆ رێگری لەو دزییەی کە لە ٣١ی ئاداردا کرا، لە ئامادەکارییەکی تایبەت داین".