Ramal Mahmood
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
زەنگی یەکەم وانەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە قوتابخانەی کەمپی پەنابەرانی سووریا لە قەزای ئاکچەکالەی پارێزگای ئورفا لێدرا.
نزیکەی ٣٠ هەزار پەنابەر لە کەمپەکەدا دەژین، ٢٤٦ مامۆستا وانە بە نۆ هەزار و ٤٠٠ خوێندکار لە ١٧٢ پۆلدا دەڵێنەوە. خوێندگەکە لەلایەن دەزگای بەهاناوەچوونی سولەیمان شاوە کراوەتەوە. خوێندکارە سوورییەکان لە یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندندا بەجۆش وخرۆشەوە روویانکردە پۆلەکانی خوێندن.
بەرپرسی پەروەردەی کەمپەکە، تامر ئەلئەحمەد لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند هیواخوازە ساڵی نوێی خوێندن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران. سوپاسی هاووڵاتییانی تورکیای کرد و خوازیاری ئەوە بوو ساڵی داهاتوو لە وڵاتی خۆیان پێشوازیی لە ساڵی نوێی خوێندن بکەن.