Yusuf Aydın Deniz
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
جۆھانسبێرگ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی پێشکەشکردنی گوتارێك له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له پرێتۆریا رایگه‌یاند "كاتێک هاتینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ژماره‌ی باڵیۆزخانهكانمان له كیشوه‌ری ئه‌فریقا 12 بوو. ئێستا ژماره‌ی باڵیۆزخانهكانمان بووه‌ته 41. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی له كوێوه گه‌یشتووینه‌ته كوێ".
له گوتاره‌كه‌یدا سەرکۆمار ئه‌ردۆغان باسی له پێگه‌ی توركیا كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ توركیایه‌ك هه‌بێت كه له بابه‌ته جیهانییه‌كاندا له پاڵ گوته‌یدا به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵویستی بكرێت، بێگومان ئه‌وه ئاسه‌واری هه‌وڵ و ته‌قه‌لای فره ئاراسته‌ی 16 ساڵی رابردووه"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له هاوكارییه‌كانی توركیا كرد بۆ وڵاتانی دیكه و گوتی: "له ئێستادا توركیا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له هاوكاركردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی له كه‌مترین ئاستی پێشكه‌وتندان، ئه‌ویش به بڕی 8،2 ملیار دۆلار".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌لای ئه‌وانه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا نییه و گوتی: "ناو، گوفت و دیدیان هه‌رچییه‌ك بێت ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دوژمنی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تین. داعش هه‌رچییه‌ك بێت فه‌تۆ ئه‌وه‌یه. په‌كه‌كه چی بێت بۆكۆحه‌رام و ئه‌لشه‌باب هه‌مان شته".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی له جیهاندا فه‌تۆ چالاكترینه تیایدا کۆماری باشووری ئه‌فریقایه. له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. پێشتر به‌ڵگه‌م دابوونێ. ئه‌مجاره‌ش له‌ژێر رۆشنایی پێشهاتی نوێ‌دا ئه‌وانه‌شیان پێده‌ده‌م. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان وه‌بیرده‌هێنمه‌وه ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه كه له 15ی ته‌مووزدا بووه به‌ڵا به‌سه‌ر ئێمه‌وه ره‌نگه سبه‌ینێ ببێته به‌ڵا له ئه‌فریقا".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "رێگه به فه‌تۆ ناده‌ین ئه‌م خاكه پیس بكات، ئێره بكاته بنكه‌ی سه‌ربازیی و دۆستانمان لە کۆماری باشووری ئه‌فریقا به‌كاربهێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوه (فه‌تۆ)، پێكهاته‌یه‌كی پیس و فێڵبازه و له هه‌ركوێیه‌ك بێت ژه‌هره‌كه‌ی ده‌كاته سیستمی ئه‌و شوێنه‌وه و گوتی: "رازی نابین ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه سووكه وه‌ك 17-25ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌مان كردی له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێک ئه‌ندامی نهێنییه‌وه سیستمی یاسایی کۆماری باشووری ئه‌فریقا به‌كاربهێنێت. ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دواییانه‌دا لێره روویاندا ده‌ریخست كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ ته‌نها بۆ ئاسایشی توركیا گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ ئاسایشی وڵاتانی دیكه‌ش گرنگه".