09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا ئه‌نجام دراون هه‌زار و ٣٥٩ تیرۆریست له‌چالاكی خراون كه ١٧یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوێنێدا له‌چالاكی خراون".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپا و جێگرانی وه‌زیری به‌رگریی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌نجامی دا، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه.
خولوسی ئاكار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا ئه‌نجام دراون هه‌زار و ٣٥٩ تیرۆریست له‌چالاكی خراون كه ١٧یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوێنێدا له‌چالاكی خراون.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه بێ ئه‌وه‌ی رێگه به هیچ جۆره كارێكی نه‌رێنی بدرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی و بانگه‌وازی ئه‌نجامدانی خزمه‌تی سه‌ربازیی به شێوه‌یه‌كی پته‌و، سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.