Sarp Özer,1 23
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپا له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئاسمانییه‌كان، چاودێریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كان له هه‌ریه‌ك له شنگال و چیای قه‌ره‌چوغ، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆریستانی خۆرهه‌ڵاتی فوڕات پێكده‌هێنن، كرد.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له شێوه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئه‌نجامدرا، زیاتر له ٢٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیش به‌شدارییان تیادا كرد زیاتر له ٣٠ پێگه خاپووركران، ناوچه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ بۆ یه‌كه‌مجار كرایه ئامانج.
له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش خولوسی ئاكار گوتی: "ئه‌و ئه‌ركه ته‌واو بوو، بۆ ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی له‌مه‌ودواش به هه‌مان جدیه‌ته‌وه له ئاماده‌باشیدا ده‌بین".
پێگه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ستنیشانكران، هه‌ستیاریی له‌به‌رزترین ئاستدا له پێناو پاراستنی هه‌ریه‌ك له ئاسایشی هاووڵاتییانی سڤیل و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ر، نیشاندرا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له شنگال و قه‌ره‌چوغ كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بنكه به‌كارده‌هێنرێت ئه‌نجامدرا و چ ئه‌و په‌یامه‌ی كه بڵاویكرده‌وه و چ له‌رووی پلان و جێبه‌جێكردنیشه‌وه، بوویه جێگه‌ی سه‌رنج.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هاوكات ئامانجه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له شنگال و چیای قه‌ره‌چوغ بۆردوومان كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌شێوه‌ی ههڵكوتانهسهردا ئه‌نجامدرا، ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی تووشی شۆكێكی گه‌وره بوونه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان له چالاكی خران.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌شكه‌وت، حه‌شارگه و په‌ناگه و كۆگاكانی تیرۆریستان خاپووركران و وه‌زیری به‌رگریی و فه‌رمانده‌كانی سوپا له نزیكه‌وه چاودێریی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، عه‌دنان ئۆباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان حه‌سه‌ن كوجوكاكیوز به درێژایی شه‌و له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئاسمانییه‌كان، چاودێریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كرد.
ئاكار دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی و گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان بۆ بنكه‌كان كه خۆی رێنماییدابوو به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پیرۆزبایی له به‌شداربووانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد.
ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئێجگار سه‌ركه‌وتوو و دڵخۆشكه‌رانه بووه، گوتی: "سوپاسی رۆڵه‌كانمان ده‌كه‌م به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان. هه‌موو پێكه‌وه شان به شانی یه‌ك تا له چالاكیخستنی دواهه‌مین تیرۆریست به هه‌مان پێداگیرییه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان. خوا یار بێت له ئه‌نجامی ئه‌و كۆششانهماندا وڵات و گه‌له ره‌سه‌نه‌كه‌مان له به‌ڵای تیرۆر رزگار ده‌كه‌ین".
ئاكار سڵاوی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیشی به به‌شداربووانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان گه‌یاند و گوتی: "چاوی هه‌مووتان ماچ ده‌كات. ئه‌و ئه‌ركه ته‌واو بوو، بۆ ئه‌ركه‌كانی دیكه‌یش به هه‌مان جدیه‌ته‌وه له ئاماده‌باشیدا ده‌بین".