Sarp Özer,Sinan Uslu
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "دهورییهكان به‌پێی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان به‌رده‌وامه. جگه له‌مه چه‌ند ئاسته‌نگێك هه‌ن. به تاوتوێكردنیان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانیش ده‌ده‌ین".
ئاكار كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی سه‌ردانی په‌رله‌مانی توركیای كردبوو، وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی مۆڵۆتۆف له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ سه‌ر زرێپۆشه‌كانی رووسیا كه به هاوبه‌شی توركیا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له قه‌زای كۆبانی باكووری سووریا رایگه‌یاند "
دهورییهكان به‌پێی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان به‌رده‌وامه. جگه له‌مه چه‌ند ئاسته‌نگێك هه‌ن. به تاوتوێكردنیان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانیش ده‌ده‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێوشوێنه پێویسته‌كان له كاتی خۆیدا گیراونه‌ته به‌ر و گوتی: "له رێگای گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی دیكه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه‌ی پێویست ده‌ده‌ین".