Sarp Özer
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئامانجی ئه‌وان له میانی به‌رگریی ره‌وا دا، ئه‌و سه‌رباز و چه‌كدارانه‌ی رژێمن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له ئیدلب، رایگه‌یاند: "چاوەڕوانیمان لە رووسیا ئەوەیە وەک وڵاتێکی دڵنیاکار بەڵێنەکانی بەجێ بهێنێت، کاریگەری خۆی لەسەر رژێمی ئەسەد بۆ وەستاندنی پەلامارەکان و پابەندبوون بە سنوورەکانی رێککەوتنی سۆچییەوە بەکاربهێنێت".
ئاكار له كاتی جێهێشتنی په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلبه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كاره‌كانی سوپای توركیا له ئیدلب به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنه واژووكراوهكانه. گوتی: "بە توندترین شێوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدرێتەوە کە بکرێتە سەر ناوەندەکانی چاودێری و یەکە سەربازییەکانمان. ئامانجی ئێمه له میانی به‌رگریی ره‌وادا ئه‌و سه‌رباز و چه‌كدارانه‌ی رژێمن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كه‌كانمان".
خولوسی ئاکار داوای له رووسیا كرد رۆڵ بگێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب رابگرێت و گوتی: "چاوەڕوانیمان لە رووسیا ئەوەیە وەک وڵاتێکی دڵنیاکار بەڵێنەکانی بەجێ بهێنێت، کاریگەری خۆی لەسەر رژێمی ئەسەد بۆ وەستاندنی پەلامارەکان و پابەندبوون بە سنوورەکانی رێککەوتنی سۆچییەوە بەکاربهێنێت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاکار تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسییه به رێگای ئاشتییانه.
ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌وە كه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه كه پلانی بۆ داندراوه. گوتبوویشی: "سه‌ربازانمان قاره‌مانانه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵده‌ستن".