Aybüke İnal Kamacı
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی هه‌ده‌په، ئێبرو گونای زانیاری دا له‌باره‌ی کەمپینی "دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان" كه دوێنێ ده‌ستیپێكرد.
ئێبرو گونای له باره‌گای گشتیی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره بۆ میدیاكاران دوا.
گوته‌بێژی هه‌ده‌په، ئێبرو گونای به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه گوایه له قۆناغێكدان كه جه‌مسه‌رگیری زیاتر بووه، دادپه‌روه‌ری و رێككه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵی به‌په‌له‌ی به پێویست زانی.
ئێبرو گونای به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگاكردنه‌وه به رووی دادپه‌روه‌ری به واتای رێگاكردنهوهیه به رووی دیالۆگدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پلانیان داناوه بۆ كار و چالاكی جۆراوجۆر دژبە ته‌واوی نادادییه‌كان.