Utku Şimşek,Hüseyin Cem Dağıstanlı,Muhammed Nuri Erdoğan
24 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2025
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، عه‌لی یەرلیکایا، سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی شاندی لیبیای هه‌ڵگرتبوو، ڕایگه‌یاند: "لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەڕێوەچوون، کاتژمێر ٠٢:٤٥ خولهك، لە ناوچەی پاشماوەی فڕۆکەکە ئامێری تۆمارکردنی دەنگی فڕۆکەکە و، کاتژمێر ٠٣:٢٠یش سندوقی ڕەشی فڕۆكه‌كه دۆزرانەوە. دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ده‌ستیان به لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن کردووە".
یەرلیکایا گەیشتە ناوه‌ندی هەماهەنگیی گەڕۆکی ئافاد (AFAD) کە لە ناوچەکەدا بۆ بەدواداچوونی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لە شوێنی پاشماوەی ئەو فڕۆکە تایبەتەی لە کاتی گواستنەوەی شاندی سەربازیی لیبیادا لە قەزای هایمانای ئەنقەرە کەوته خوارەوە پێکهێنراوە و، لەوێ سه‌باره‌ت به كاره‌كان زانیاریی لە بەرپرسان وەرگرت.
یەرلیکایا ڕایگه‌یاند: "لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا بەڕێوەچوون، کاتژمێر ٠٢:٤٥ خولهك، لە ناوچەی پاشماوەی فڕۆکەکە ئامێری تۆمارکردنی دەنگی فڕۆکەکە و، کاتژمێر ٠٣:٢٠یش سندوقی ڕەشی فڕۆكه‌كه دۆزرانەوە. دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ده‌ستیان به لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن کردووە".
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی به‌دواداچوون و پشكنین، یه‌رلیكایا ڕایگه‌یاند: "ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی بابەتەکە گرنگترین ئەرکی ئێمەیە. وەک دەوڵەت سوورین لەسەر ئەنجامدانی ئەمە. لە کورتترین ماوه‌دا هۆکاری ئەوە چی بووە دەردەکەوێت و، لەگەڵ گه‌له ئازیزه‌كه‌مان و گشت جیهاندا به‌شی ده‌كه‌ین".