Abdullah Shukur
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە رایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیوەندیدار بە رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم و ھەروەھا روونکردنەوەکانی لەبارەی خۆبەرێوەبەری دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی راگەیاندنی سەر بە داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە پەڕاوی پەیوەندیدار بە دەمیرتاش رەوانەی نووسینگەی تاوانەکانی پەرلەمانتاران-ی سەر بە داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە دەکات.
راشگەیەنرا کە لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی "دژایەتی دەستوور" و "ھاندانی خەڵک بۆ دوژمنایەتی و رق لێبوونەوە"، ھەروەھا " وەسفکردنی تاوان و تاوانبار" دەستیپێکردووە.