Abdullah Shukur
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند کە ئەوان بە ئەرێنی ناڕواننە تێپەربوونی ئەو ھێزانەی کە بە چاوی دوژمن سەیری تورکیا دەکەن بۆ رۆژئاوای فوڕات بە تایبەتی پەیەدە. راشیگەیاند کە ئەوان ئەمەیان بە ھاوپەیمانان راگەیاندووە.
داودئۆغڵو لە دوای کۆتایھاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا. داودئۆغڵو گوتی: " ئێمە بە ئەرێنی ناڕوانینە تێپەربوونی ئەو ھێزانەی کە بە چاوی دوژمن سەیری تورکیا دەکەن بۆ رۆژئاوای فوڕات بە تایبەتی پەیەدە. ھاوکات ئەم بابەتەمان بە ھاوپەیمانان راگەیاندووە. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، ئەو ھێزانەی بۆ ئەو ناوچەیە گواستراونەتەوە، بەھیچ شێوەیەک ھێزەکانی پەیەدە نین. ئەمانە گرووپی عەرەب و ئەو گرووپانە کە لەگەڵ ھاوپەیمانان جوڵە دەکەن. بۆ جارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەم کە ئێمە پێداگرین لەم بابەتە".