Aziz Aslan
23 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2023
دیاربەکر - AA
لە پارێزگای دیاربەکر، پێنج تۆن گۆشت و جگەر و دڵی قاچاغ لەناوبرا کە لە نێو بارهەڵگرێکدا دەستی بەسەردا گیرابوو.
لەسەر بنەمای زانیارییەکی هەواڵگریی، تیمەکانی گەورەشارەوانی دیاربەکر و کارمەندانی چاودێری شارەوانی یەنیشەهر و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستان، بە یاوەری پۆلیس هەڵمەتێکیان ئەنجام دا و لە نێو بارهگەڵگرێکدا کە لە وانەوە بەرەو دیاربەکر دەچوو، دەستیان گرت بەسەر پێنج تۆن گۆشت و جگەر و دڵی بێ مۆڵەتدا.
دوای ئەوەی لە میانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکاندا دەرکەوت ئەو گۆشت و جگەر و دڵە زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت، شۆفێری بارهەڵگرەکە و خاوەنی گۆشتەکە تێکڕا بەبڕی ١٨ هەزار و ٤٢٢ لیرە سزا دران.
سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی گەورەشارەوانی دیاربەکر، قاسم ئایدن، ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ ئەوەی خواردنی تەندروست بە خەڵک بگات و ئەو پێنج تۆن گۆشتەشی کە ناتەندروست بووە لەناویان بردووە.