Sangar Hamad Azeez
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا: "لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ناوچەی مەتینا شەوی رابردوو شەش جبەخانەی پەکەکە خاپوور کران".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە رێگەی ماڵپەری فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی رابردوو بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی روونکردنەوەکە، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا کە لە نێوان سەعات ٦:٢٣ بۆ ٦:٥٦ خولەکی ئێوارەی دوێنێ ئەنجام درا لە ناوچەی مەتینا شەش جبەخانەی پەکەکە خاپوور کران.
لە روونکردنەوەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکێندراون.