İrem Demir
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
بە بۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم جەژنی کۆماریی و یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی تورکیا، ٢٠٢٣ دانە درۆن نمایشیان ئەنجام دا و بە یارییە ئاگرینەکان و نمایشی ڕووناکی گەرووی ئیستانبوڵ ڕازێندرایەوە.
لە نمایشی درۆنەکان، نەخشەی تورکیا و ئاڵای تورکیا لە ئاسمان نەخشێندرا و لە پاڵیاندا وێنەی سەربازێکی تورکیا بە دیارکەوت و نووسراوی "سەدەی تورکیا" و "سەدەمین ساڵ" دەرکەوت.
لە سەرانسەری ئیستانبوڵ ئەو نمایشانە بۆ ماوەی ٢٥ خولەک بەردەوام بوو.
خەڵکی ئیستانبوڵیش بە لەدەستگرتنی ئاڵای تورکیا و چەپڵە لێدان جۆش و خرۆشی خۆیان بۆ بۆنەکە دەربڕی.
نمایشەکە ڕاستەوخۆ لە شاشە گەورەکانی شارەکە پێشان دەدران.