Şahin Seçen,Halil İbrahim Sincar
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ماردین - AA
رفات ئۆزبكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵان كه له شارۆچكه‌ی كزڵته‌په سه‌ربه پارێزگای ماردین ده‌ژی و پێش حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی دروێنه گه‌نمه‌شامیدا، قاچی كه‌وته به‌ر ده‌ڕاسه و به‌هۆیه‌وه قاچی چه‌پی له‌ده‌ستدا، له‌ئیستادا به هاوكاری رێكخراوی بێ باوكانی كزڵته‌په، ده‌بێته خاوه‌نی قاچی ده‌ستكرد.
رفات كه كوڕی سوره‌یا و شاهین ئۆزبهكه كه شه‌ش منداڵیان هه‌یه، كاتێک ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان بووه قاچی كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ڕاسه.
به‌هۆی هه‌ژاری خێزانه‌كه‌یه‌وه، رفات دوای له‌ده‌ستدانی قاچی چه‌پی له رێگه‌ی قاچێكی ده‌ستكرد كه له ئاسن دروستكراوه رێ ده‌كرد.
رفات كه ئێستا قوتابی پۆلی هه‌شته و به یه‌ك قاچه‌وه ناتوانێت رێ بكات، پاش ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوكرایه‌وه كه به ئه‌سته‌م ده‌توانێت سه‌ر پاس بكه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوی بێ باوكانی كزڵته‌په په‌یوه‌ندیان به خێزانه‌كه‌یه‌وه كرد و پێیان راگه‌یاندن كه قاچێكی ده‌ستكرد بۆ منداڵه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی تیمی رێكخراوه‌كه له ماڵه‌وه سه‌ردانی خێزانی رفات-یان كرد و پێوانه‌ی وه‌رگرت، له‌ئێستادا رفات چاوه‌ڕوانی قاچه ده‌ستكرده‌كه‌ی ده‌كات.
رفات ئۆزبه‌ك لەڕێگەی ئاژانسی ئانادۆڵووە، سوپاسی خێرخوازانی كرد و گوتی: "من زۆر دڵخۆشم قاچه ده‌ستكرده‌كه‌ی دیكه‌م قورس بوو، نەمده‌توانی بەکاری بهێنم. سوپاسیان ده‌كه‌م قاچی ده‌ستكردی نوێم بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئیدی منیش ده‌توانم رێ بكه‌م. خوا لێیان رازی بێت".