Zehra Melek Çat
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
كۆنیا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ١٠ پارێزگای توركیا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆنیا بوو، ١٢ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان و قاچاغچییەتی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه له پارێزگاكانی کۆنیا، ئیستانبوڵ، ئیسپارتا، مانیسا، ئەنقەرە، ئانتاڵیا، مێرسین، ئادانا، ئورفا و ئیدر به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات كرایه سه‌ر چه‌ند ناونیشانێک.
له ئۆپهراسیۆنهکەدا، ١٢ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
دوای رێكاریهكانی ئاسایش گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران، پاشان ١٠ كه‌سیان ئازاد كران كه دووانیان به مه‌رج ئازاد بوو، دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌ژێر رۆشنای ئیفاده‌ی گومانلێكراوه‌كاندا، ٤٦٧ ئه‌ندامی فه‌تۆ دۆزرانه‌وه كه ٢٠٣ كه‌سیان بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و ٢٠٣ كه‌سه‌دا، ٧٠ كه‌سیان هێشتا له كه‌رتی گشتیی‌دا كار ده‌كه‌ن و ١٣٣ كه‌سیشیان له كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن.