Halil İbrahim Sincar
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
ماردین - AA
لە شارۆچکەی میدیات سەربە پارێزگای ماردین، هەزار و ٣٣٩ پارچە شوێنەوار دەستیان بەسەردا گیرا.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ماردین لە میانی بەدواداچوونە هەواڵگرییەکانیاندا، زانیاری ئەوەیان بەدەست گەیشت کە دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری شرنەخ، ژمارەیەک پارچە شوێنەواری مێژوویی دەهێننە شارۆچکەی میدیات.
دواتر لە میانی پشکنینی ئۆتۆمبێلی گومانلێکراوەکاندا، دەست بەسەر ١٧ پارچەی مێژوویی، ٧٢ مستیلە و هەزار و ٢٥٠ سکەدا گیرا.
دوو گومانلێکراوەکەش دەستبەسەرکران و لەئێستادا، رێکارە یاساییەکان لەگەڵیان بەردەوامە.