Mümin Altaş
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه، ماهیر ئوناڵ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پێشنیازی پۆستی جێگری سه‌رۆك بۆ سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر كرابێت.
له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆلو، ماهیر ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشنیازی پۆستی جێگری سه‌رۆك بۆ ئاكشه‌نه‌ر له راگه‌یاندندا بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه.
ماهیر ئوناڵ رایگه‌یاند كه به‌دڵنیاییه‌وه شتێكی له‌و جۆره شایانی باس نییه و گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی له‌و شێوه‌یه وه‌ك پێشنیازی پۆستی جێگری سه‌رۆك نه‌هاتووه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه. هیچ كات شتێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه‌ته رۆژه‌ڤمان. به‌ڵكو ئه‌وه له راگه‌یاندندا و لە هه‌ندێک گۆشه‌ی رۆژنامه و ده‌زگای میدیایدا ئه‌و جۆره هه‌واڵانه بڵاوده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش ده‌یبینین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.