Ferdi Bayat
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
قاهیرە-AA
رێكاری پێدانی ڤیزه له‌لایه‌ن میسره‌وه بەو هاووڵاتییانه‌ی توركیا له ده‌روازه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان كه سه‌ردانی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن، ده‌ست پێده‌كات.
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له قاهیره، ساڵح موتلو شه‌ن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ساڵح موتلو شه‌ن رایگه‌یاندووه: "هاووڵاتییانمان دەتوانن بەبێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته ڤیزه وه‌ربگرن، سه‌ردانی میسر بكه‌ن".
شەن وردەکاریی دیكه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كرده‌وه، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایه‌ن میسرەوە نەدراوە.