دیاربه‌كر
سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی دیاربهكرعوسمان بایده‌میر بۆ پاك و خاوێن راگرتنی شاره‌كه نامه‌یه‌كی نووسیوه و ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌شی پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌وانی دیاربه‌كره‌وه له سه‌ر خه‌ڵك بڵاوده‌كرێته‌وه.
تیمی كارمه‌ندانی پاراستنی ژینگه وپاك و خاوێن راگرتنی شار له كاتی سه‌ردانی خۆیاندا بۆ ماڵه‌كان جانتایهكیانلهگهڵه كه تێیادا سابون، قوماشی خاوێن كردنه‌وه‌ی تێیادایه و هه‌ر ماڵێك كه‌سه‌ردانی ده‌كه‌ن جانتایه‌كی پێ ده‌ده‌ن و نامه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر عوسمانبایدهمیریش ده‌ده‌ن به‌و ماڵه‌و داوای لێ ده‌كه‌ن كه پشتگیری له كه‌مپینی پاك و خاوێنراگرتنی شاره‌كه بكه‌ن.
عوسمان بایده‌میر له نامه‌كه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی "بۆ شارێكی خاوێنتر و خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆده‌نووسم و بۆ دیاربهكرێكی پاك و خاوه‌ن شاره‌وانی گه‌وره و شاره‌وانییه‌كانی دیكهیدیاربهكر پێكه‌وه ده‌ستیان به كه‌مپینێك كردووه و ئێوه‌یش بۆ دیاربهكرێكی خاوێنپشتگیری له‌و كه‌مپینه بكه‌ین."