Esin Işık
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش بەبۆنەی کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا بەڕووی خوداپەرستیدا، نامەی ئاراستەی سەرکردەکانی موسڵمانان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەرلەنوێ زیندووبوونه‌وه‌ی مزگەوتی ئایاسۆفیا کرد و خۆشحالی خۆی نیشان داوە بە دووبارە گۆڕینی بۆ مزگەوت.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش لە نامەکەیدا رایگەیاندووە "زیندووبوونه‌وه‌ی ئایاسۆفیا، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئومێد بۆ باوه‌ڕداره سته‌ملێكراو و دڵتهنگهكان، ده‌بێته یه‌كه‌م ئاماژه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵكشانی شارستانییهتەكهمان".