Ferdi Türkten
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان نامەيەكى بۆ سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ نارد.
بەگوێرەى راگەیەنراوێکی فەرمانگەی پەيوەندييەكان لە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان هيواى خواستووە كە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان ببێتە مايەى خۆشى بۆ خەڵكى ئەمريكاى دۆست و هاوپەيمان.
لە نامەكەى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان-دا هاتووە:
"ئەنجامە فەرمييەكانى هەڵبژاردنەكان هەرچۆن بێت لە ماوەى چوار ساڵى رابردووى سەرۆكايەتيتان، سوپاستان دەكەم بۆ ئەو بينينە دۆستانە و پێداگرييەتان كە بۆ بەرژەوەندى هاوبەشى پەيوەندييەكانى توركيا-ئەمريكا و پێشخستنى بنەماكانى بەهاكانمان نيشانتانداوە. دۆستايەتى مێژوویی نێوان هەردوو وڵات، پەيوەندييەكانى هاوبەشى و هاوپەيمانى لەسەر ئەم زەمينە بەهێزە پێويستە بۆ بەرژەوەندى هەردوولا باشتر بەرەو پێشيبەرين. دەمەوێت لەوە دڵنيابن كە وەك توركيا لە قۆناغى داهاتووشدا بەو ئاراستەيە هەموو هەوڵێك ئەنجامدەدەين. بەم بۆنەيەوە، جارێكى ديكە لە ناخمەوە سوپاستان دەكەم بۆ دۆستايەتى گەرم و گوڕى هەموو كاتتان. لە ناخەوە هيواى خۆم بۆ ئاشتى و خۆشگوزەرانى خەڵكى ئەمريكا ئاراستەتان دەكەم".