Sarmand Hameed
03 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2023
هەولێر-AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر باش و نایابی لەگەڵ وڵاتی تورکیا هەیە.
نێچيرڤان بارزانى بهشدارى له سێيهمين رۆژى دووهمين كۆڕبهندى ههولێردا كرد كه به بهشداريى ژمارهيهكى بهرچاوى بهرپرسان له ههرێمى كوردستان و عێراق و چهندين ناوهندى ديارى لێكۆڵينهوه له عێراق و ناوچهكه جيهان و ئهكاديميستان، بهڕێوهچوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له گفتوگۆيهكى تايبهتى كۆڕبهندهكهدا تيشكى خسته سهر كۆمهڵێک باس و بابهتى پهيوهندیدار به ئێستا و داهاتووى ههرێمى كوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی له وهڵامێكى پرسيارێكدا دهربارهى پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ توركيا، رایگهیاند: "هەرێمی کوردستان و عێراقیش پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەیان لەگەڵ تورکیادا هەیە، قەبارەی بازرگانیی عێراق لەگەڵ تورکیا ساڵانە لە دەوروبەری ١٢ ملیار دۆلارە، ئەو پەیوەندییەش کە لەنێوان تورکیا و هەریمی کوردستاندا هەیە، پەیوەندییەکی دۆستانەیە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی یارمەتییەکانی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد لە کاتە سەختەکاندا و گوتی: "ئێمە لە هەموو کاتە سەختەکاندا تورکیامان بینیوە کە یارمەتیدەر بووە بۆ هەرێمی کوردستان و سیاسەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی عێراقیش بە گشتی، دوای ئەو روانگە و دیدیگایانەی لە بەغدا بینیومن، هەست دەکەم هەموو لایەک دەیانەوێت ئەم پەیوەندییە هەم لەڕووی سیاسی و هەمیش لەڕووی ئابووریەوە بەرەو پێشەوە بچێت. ئەگەر بتوانم بە کورتی بڵێم، ئەوا ئێستا هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر باش و نایابی لەگەڵ تورکیا هەیە".
لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری گفتوگۆکە کە پرسیاری کرد "ئێوە سەردانی بنەماڵەیەکی لێقهوماوانی بوومهلهرزهتان کرد لە تورکیا کە کۆمەڵێک کەسیان گیانیان لەدەست داوە. حەز دەکەم بزانم هەستت چی بوو وەک سەرکردەیەک کە سەردانی لێقەوماوانت کرد؟"، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "وەک هەر مرۆڤێک، ئەو دیمەنەی کە ئێمە بینیمان لە کارەساتێک کە لە تورکیا و سووریا روویدا، بە راستی بۆ هەر کەسێک جێگەی دڵگرانی و ناڕەحەتی بوو. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساتەکانی یەکەمی دوای بوومەلەرزەکە، زۆر بەپەلە بەپێی توانای بەردەستی، درێخی لە هاوکاری نەکرد. وەزارەتی ناوخۆ، بەرگریی شارستانی، وەزارەتی تەندروستی، کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و لە سەرووی هەمووانیشەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەراستی ئەوەی کە لەوێ کردیان جێگەی شانازی بوو بۆ هەموومان. ئێمە کە چووینە ژێر ئەو خێوەتە، خێزانێک لەوێ بوون زۆربەی کەسوکاری خۆیان لەدەستدابوو؛ بە راستی ئەوە شتێکی تا بڵێی ناخۆش بوو. هیوادارم دوایین خەمیان بێت و بە زووترین کات ئەو شوێنانەی کە تێکچوون چاک بکرێنەوە. دووبارە دەڵێم ئێمە سەربەرزین بەو کارانەی کە لەلایەن دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت و دەزگای خێرخوازیی بارزانييهوه کران".