Sefa Şahin
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ربازانی توركیا له كۆپته‌ره‌وه خۆراكیان بۆ بزنهكێوییهكانی چیای سومبول له هه‌كاری فڕێ دا چونكه به‌هۆی به‌فری كه‌ڵه‌كه بووه‌وه ئه‌م بزنهكێویانه به زه‌حمه‌ت خۆراكیان ده‌ست ده‌كه‌وت.
سوپای توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند "سه‌ربازانمان دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی به‌فری كه‌ڵه‌كه بووه‌وه بزنهكێوییهكان زه‌حمه‌ت خۆراكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروشت، له كۆپته‌ره‌وه خۆراكیان بۆ بزنهكێوییهكانی چیای سومبول له هه‌كاری فڕێ دا".
له تویته‌كه‌دا گرته‌ی ڤیدیۆیی فڕێدرانی خۆراك بۆ بزنهكێوییهكانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه.