Rewa Mahmut Hasan
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، تەقینەوەکە لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەندانی پۆلیسدا ئەنجام دراوە.
لە رووداوەکەدا ٢٩ کەس برینداربوون کە ٩ یان خەڵکی سڤیل بوون، دواتر لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکاندا ٦ فەرمانبەری پۆلیس گیانیان لەدەست داوە. هەنووکە تیماری ٢٣ بریندارەکەی تر بەردەوامی هەیە.
داواکاری گشتی دیاربەکر لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و گومان دەکرێت تەقینەوەکە لەرێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە ئەنجام درابێت.
تەقینەوەکە لە نزیک تەرمیناڵی پاسەکانی نێوشارەکان لە دیاربەکر روویداوە، زەرەرو زیانێکی زۆر بەو ناوچەیە کەوتووە.